نەوەیەكی شێخ مەحمود حەفید: لێدوانەكەی كونسوڵی ئەمریكا هەڵەیەكی گەورە بوو بگرە تاوانێكیش بوو



نەوەیەكی شێخ مەحمودی حەفید ڕایدەگەیەنێت ، ئەوەی كونسوڵی ئەمریكا باسی كرد، هەڵەیەكی گەورە بوو، بگرە تاوانێكیشە بەرامبەر خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیەكی ئازادیخوازو زیندوو.

شێخ مەحمود حەفید زادە، نەوەی شێخ مەحمودی حەفید كە ماوەیەك وەزیری ئەوقاف بووە لە حكومەتی هەرێم، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ئەوەی كونسوڵی ئەمریكا گوتی، هەڵەیەكی گەورە بوو، بگرە تاوانێكیشە بەرامبەر خەبات و تێكۆشانی نەتەوەیەكی ئازادیخوازو زیندوو”.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئاسایی بوو، ڕەخنە بگرێت لە بابەتێكی دیاریكراو، بەڵام ئاسایی نیە دەستكەوتەكانی گەلەكەمان و قەوارەی هەرێمی كوردستان بەكارتۆن بچوێنێ! ئەگەرچی ئەوە سیاسەتی فەرمی وڵاتەكەی نیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە پێویستە ئێمەی كورد هۆشیار و یەكهەڵوێست بین بەرامبەر ئەو بارودۆخەی كە لە ناوچەكە دەگوزەرێت و یەكڕیزو هاوهەڵوێست بین بۆ داكۆكی كردن و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان.

ڕێباز حەملان: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پێشت ڕێباز حەملان: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت
بەهۆی بارانەوە سبەینێ‌ كرا بە پشوو
دواتر بەهۆی بارانەوە سبەینێ‌ كرا بە پشوو
ەیوەندیدار