هێشتا تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە



ماوەی پێنج ڕۆژە گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ لە دەریاچەی دەربەندیخاندا خنكاوە و سەرەڕای گەڕانی بەردەوامی تیمە دەریاوانییەكان هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

دوای گەڕانی بەردەوامی تیمە دەریاییەكان، هیشتا نەتوانراوە تەرمی ئەو گەنجە لە دەریاچەی دەربەندیخان دەربهێنرێت كە پێنج ڕۆژ پێش ئێستا خنكا.

بەپێی وتەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، لە ئاستی هەرێم هیچ كەرەستە و ئامێرێك نییە بتوانێت تەرمەكە بدۆزێتەوە ، چونكە تیمەكانی هەرێم لە ئاستی 20 مەتریدان، بەڵام قوڵی ئاوی دەریاچەكە زیاترە لە 50 مەتر.

سڵێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پاش ئەوەی لە ئاستی هەرێمدا نەتوانرا تیمێك دابین بكرێت كە لە ئاستی قوڵی 60 مەتر بۆ تەرمی گەنجەكە بگەڕێن، داوامان لە لایەنی عێراقی كرد بەڵام ئەوانیش وتیان هیچ تیمێك نییە لەو ئاستەدا بتوانێت بۆ تەرمەكە بگەڕێت.

وتیشی، تیمێكی تایبەتی كامێرای ژێرئاو لە پارێزگای حەدیسەی عێراقەوە هات، بەڵام بەهۆی باو بارانی بەهێزەوە نەیانتوانی بەردەوام بن و گەڕانەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، چەند حاڵەتێكیش هەبووە دوای 25 ڕۆژ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، نزیكەی 25 ساڵ بەر لە ئێستا كەسێكی دیكە لە هەمان شوێنی ئەم گەنجە خنكا، بەڵام هەتا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

ڕۆژی 21 ی ئەم مانگە سێ‌ هاوڕێ‌ دەچنە دەریاچەی دووكان و سەر ئەنجام یەكێكیان دەخنكێت.

ئەودوو گەنجەی دیكەش بەپێی وتەی قائیمقامی دەربەندیخان كە بۆ (خەڵك) قسەی كرد، بەپێی ماددەی 411 دەستگیركراون، چونكە ئێستا ڕاوكردنی ماسی بەهۆی ئەوەی وەرزی گەرادانانە قەدەغە كراوە.
ئەو گەنجەی خنكاوە ناوی سڵێمان عەبدوڵایە و تەمەنی 35 ساڵە، خاوەنی سێ‌ منداڵە.

یەكەمجار نییە لە هەرێمی كوردستان ڕووداوی لەمشێوەیە ڕوودەدات، ساڵی ڕابردوو سێ‌ گەنج لە چەمی خەمەڵوكەی قەزای ماوەت خنكان و دوای تێپەڕینی چەندین ڕۆژ تەرمەكانیان دۆزرایەوە.

بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دابەشدەكرێت
پێشت بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دابەشدەكرێت
باران بارین دەستپێدەكات
دواتر باران بارین دەستپێدەكات
ەیوەندیدار