بەشەخۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان دابەشدەكرێت



دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاری زیادكردنی چوار ماددەی خۆراكی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بۆ بەشەخۆراك دەركرد، لەهەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ ئارد و نیشاستە بگاتە سلێمانی و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ ئارد و نیشاستەمان بەدەست بگات و دەست بە دابەشكردنی دەكەین، كە تایبەتە بە مانگی ڕەمەزان و چاوەڕوانی هاتنی ماددەكانی دیكەش دەكەین.

وتیشی، دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی سێ‌ بەردەوامە و ڕۆژانە نزیكەی 700 تەن خۆراك دابەشدەكەین.
ئاماژەی بەئەوەش كرد، وەزارەتی بازرگانی عێراق چوار مادەی خۆراكیی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە زیادكردووە كە بریتیین لە یەك كیلۆ نیشاستە، كیلۆیەك شیعریە، تەبەقێك هێلكە، كیلۆیەك ئاردی سفر، بۆ هەر خێزانێك.

ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر وەزرارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بە زیادكردنی ئەو چوار ماددە خۆراكییە كردبوو كە تایبەت كراوە بە مانگی ڕەمەزان و بڕیار وایە لە هەرێمی كوردستانیش لە كاتی گەیشتنیاندا دابەش بكرێن.

بوومەلەرزە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند
پێشت بوومەلەرزە رۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند
هێشتا تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە
دواتر هێشتا تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە
ەیوەندیدار