باران بارین دەستپێدەكات



 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “بەگوێرەی پێشبینییەكان، شەپۆلێكی بارانبارین كوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێك كاتكدا لێزمە باران و هەورەتریشقە دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەڕۆ پێشبینی هاتنی شەپۆلی بارانبارین دەكرێت بۆ سەر ناوچەكەمان بە گشتی، كاریگەری پاڵە پەستۆیەك لەسەر عێراق روو لە ناوچەكەمان دەكات، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت، هەندێك جار هەورە تریشقە و لێزمە بارانی كورتخایەن دروست دەبێت”.

راشیگەیاند “بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان و كەركووك و ناوچە شاخاوییەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارانبارینی زیاترە”.

ئاشكراشیكرد “سبەی ئاسمان هەور دەبێت، بارانبارین مامناوەند دەبێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقە و لێزمە بارانیش لە هەندێك كاتدا دەبێت، لە شەودا كاریگەری شەپۆلی بارانبارین كۆتایی دێت لەسەر بەشێك لە ناوچەكەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور”.

 

هێشتا تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە
پێشت هێشتا تەرمی گەنجە خنكاوەكەی دەربەندیخان نەدۆزراوەتەوە
ئاگادارییەك لەبارەی پێوەری ئاوەوە
دواتر ئاگادارییەك لەبارەی پێوەری ئاوەوە
ەیوەندیدار