بودجە، وەزیری دارایی و پەرلەمان كۆدەكاتەوە



ئەمڕۆ چوار شەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی تاوتوێی ئەو بەرنامانەی کرد، کە لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2023دا هاتوونەتە ئاراوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردۆتەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی پێشوازی کرد لە شاندێکی پەرلەمانی عێراق، كە پێکهاتبوون لە پەرلەمانتاران (سومەیە غلاب، عائیشە المساری، زەیتوونە دلێمی، کامیل العقیلی، ئەحمەد ڕەشید السلمان، یوسف كلابی).

لە میانی دیدارەکەدا وەزیری دارایی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکان دەربڕی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامودەزگاکانی یاسادانان و جێبەجێکردن، بە شێوەیەک کە گەیشتن بە ئامانجەکانی پلاتفۆرمی حکومەت، کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە مسۆگەر بكات، کە خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاووڵاتیان و توێژە جیاوازەکان دەکات و تەواوکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە بەرژەوەندی ئابووری نیشتمانیدا.

ڕاشیگەیاندووە، تاوتوێی گرنگترین میحوەرەکانی پەیوەست بە لایەنی دارایی و ئابووری و گرنگیدان بە پێویستی دوو هێندەکردنی هەوڵەکانی نێوان وەزارەتی دارایی و لیژنەی دارایی پەرلەمان، هەروەها تاوتوێکردنی گرنگترین ئەو پڕۆگرامانەی لە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی داهاتوودا هاتوون.

وەزیری دارایی جەختیشی كردەوە، لە گەیشتن بە دیدگای هاوبەش بە ئامانجی دەركردنی یاسای پێویست بۆ گەیشتن بە پێداویستییەکانی گەشەپێدانی هەمەلایەنەی ئابووری عێراق.

كەركوك، پۆلیس پیاوێكی بە جلی ژنانەوە دەستگیركرد هەوڵیدەدا دزی لە ماڵێك بكات
پێت كەركوك، پۆلیس پیاوێكی بە جلی ژنانەوە دەستگیركرد هەوڵیدەدا دزی لە ماڵێك بكات
بانكی ناوەندی 140 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی 140 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
پەیوەندیدر