بانكی ناوەندی 140 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زۆر كەمتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستا بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 140 ملیۆن و 390 هەزار و 285 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی كەمتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 40 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 99 ملیۆن و 890 هەزار و 285 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 14 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 24 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 133 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.
ئێوارەی چوار‌‌‌ شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە نزیكەی 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

بودجە، وەزیری دارایی و پەرلەمان كۆدەكاتەوە
پێت بودجە، وەزیری دارایی و پەرلەمان كۆدەكاتەوە
مەسعود بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەوە
دوات مەسعود بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی كۆبووەوە
پەیوەندیدار