زیانەكانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرا دەكرێن



بانكی نێودەوڵەتی، هەڵسەنگاندنەكانی بۆ بڕی ئەو زیانانە ئاشكرا دەكات كە بەهۆی بومەلەرزە گەورەكەی توركیاوە بەر وڵاتەكە كەوتووە و دەڵێت، نزیكەی 34.2 ملیار دۆلارە، تێچووی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانیش بە هەمان بڕ دەخەمڵێنێت.

هامبرتۆ لۆپێز، بەڕێوەبەری نوسینگەی بانكی نێودەوڵەتی لە توركیا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند”بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی بانكی نێودەوڵەتی، ئەو دوو بومەلەرزە بەهێزەی لە 6ی ئەم مانگەدا توركیایان هەژاند، دەبنە مایەی كەمكردنەوەی كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەكە بۆ نیو هێندە”.

بەهۆی بومەرزەكەوە كە بە خراپترین كارەساتی سروشتی لە مێژووی هاوچەخی توركیادا دادەنرێت، زیاتر لە 160 هەزار تەلار و 520 هەزار باڵەخانەی نیشتەجێبوون زیانیان بەركەوت یان ڕووخان.

گروپە بازرگانییەكان و شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوایە”تێچووی بومەلەرزەكە لەسەر ئەنقەرە دەگاتە 100 ملیار دۆلار كە دروستكردنەوەی ناوچەكانی نیشتەجێبوون و ڕێگەوبانەكان لەخۆدەگرێت و گەشەی ئابووری لەمساڵدا بە بڕی خاڵێك یان دوو خاڵی سەدی كەمدەكاتەوە”.

لەبارەی سوریاوە، بەرپرسەكەی بانكی نێودەوڵەتی دەڵێت”ڕەوشەكە بەڕاستی كارەساتبارە، بانكی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی ورد لەبارەی زیانەكانی بومەلەرزە لە سوریاش دەردەكات”.

 

مانگی سووری كوردستان بڕی هاوكاری كردنیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكان ئاشكرادەكات
پێشت مانگی سووری كوردستان بڕی هاوكاری كردنیان بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەكان ئاشكرادەكات
هەولێر؛ كێشەی سەگی بێلانە چارەسەر دەكرێت
دواتر هەولێر؛ كێشەی سەگی بێلانە چارەسەر دەكرێت
ەیوەندیدار