هەولێر؛ كێشەی سەگی بێلانە چارەسەر دەكرێت



دوای كۆبوونەوەیەك لە پارێزگای هەولێر بڕیاردرا زەوی پێویست تەرخان بكرێت و لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە دروستكردنی شڵتەرێك بۆ داڵدەدانی سەگی بێلانە بكرێت،

بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا بە مەبەستی دروستكردنی پەناگەیەك بۆ داڵدەدانی سەگی بێلانە و كەمكردنەوە و نەهێلانی ئەو سەگانە لە سەر شەقام و ناو بازاڕ و شوێنە گشتییەكان كە بوونەتە مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پەتا.

پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كە لەكۆبوونەوەكەدا كە سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان ئامادەی بوون، پاڕێزگاری هەولێر بۆ چارەسەركردن و دوورخستنەوەی سەگی بێلانە لەناو شار كە دیاردەیەكی ناتەندروست و ناشارستانی دروست كردووە، باسی لەوەكردووە، كە زەوی پێویستیان لە دەرەوەی شار دابین كردووە.

هەروەها لایەنەكان ڕاسپێردراون لە زووترین كاتدا دەست بكەن بە ئامادەكاری پێویست بۆ دروستكردنی پەناگە (شێلتەرێك) لەو پارچە زەوییەی كە تەرخانكراوە وەك قۆناغی یەكەم، هەروەها لە قۆناغی داهاتووشدا دەست دەكرێت بە هەڵمەتی گرتن و كۆكردنەوەی ئەو سەگانە لەو شوێنەدا لەپێناو بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان و بەرەنگاربوونەوەی زیادبوون و ڤاكسینكردنیان.

زیانەكانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرا دەكرێن
پێشت زیانەكانی بومەلەرزەكەی توركیا ئاشكرا دەكرێن
گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی
دواتر گرنگترین هۆكارەكانی خێرا زیاتر بوونی كێش و قەڵەوی
ەیوەندیدار