سودانی دەربارەی نێوان كێشەكانی هولێر و بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەین كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكەین و دەشڵێت: ” تا كۆتایی ئەمساڵ دەبینە خاوەنی یاسای تایبەت بە نەوت و غاز”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەك ڕووبەڕووی تیرۆر دەبینەوە و لە دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریشدا گەندەڵی گەورە كراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كێشەی سیاسی بۆ حكومەت دروست كردووە و ئاڵنگاری گەورە هاتۆتە بەردەم حكومەتەكەم.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ببینە خاوەنی یاسای تایبەت بە نەوت و غاز و هەوڵ دەدەین كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكەین.

وتیشی، “زۆرینەی ئاوارەكان، كە بەهۆی تیرۆرەوە ئاوارەبوون لە هەرێمی كوردستانن و و لە ئێستادا ژمارەیان كەمترە لە ملیۆنێك كەس و ڕێككەوتنیشمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردووە دەربارەی دۆسیەی ئاوارەكان”.

وەزارەتی بازرگانی: بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو فەراهەم كراوە
پێشت وەزارەتی بازرگانی: بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو فەراهەم كراوە
چارەسەر بۆ سەلماندنی “كوڕ و باوكەكەی هەڵەبجە” ڕادەگەیەنرێت
دواتر چارەسەر بۆ سەلماندنی “كوڕ و باوكەكەی هەڵەبجە” ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار