وەزارەتی بازرگانی: بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو فەراهەم كراوە



وەزارەتی بازرگانی عیراق، دابینكردنی بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو ڕادەگەیەنێت، ئاماژە بەو هەوڵانەش دەكات كە بۆ دامەزراندنی كۆمەڵگە هەرەوەزییەكان دەیانخاتەگەڕ.

ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی لە زاری محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بارزگانی عیراقەوە بڵاویكردەوە”كۆمەڵە هەرەوەزییەكان كە دادەمەزرێنرێن، هەموو پێداویستییە سەرەكییەكانی وەك گۆشت و مریشك و شیر و ئاردی سفر و مەوادە خۆراكییەكان لەخۆدەگرن و بە نرخی تێچوو بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێن”.

بە وتەی حەنون”وەزارەتی بازرگانی بەردەوامە لە گەیاندن و دابەشكردنی بەرچنەی خۆراك لەڕێی 57 هەزار بریكارەوە، بۆ مەبەستی دابینكردنی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بەر لە هاتنی مانگی ڕەمەزان، لەو هەوڵەشدا هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت دەكات”.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق دەڵێت”بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو فەراهەمكراوە، لەگەڵ بەردەوامبوونى  گرێبەستەكانی هاوردەكردنی مەوادی خۆراكی و گەیاندیان بە گەنجینەكان”.

تەرمی یاریزانێكی پێشووی چێڵسی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی توركیادا دۆزرایەوە
پێشت تەرمی یاریزانێكی پێشووی چێڵسی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی توركیادا دۆزرایەوە
سودانی دەربارەی نێوان كێشەكانی هولێر و بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند
دواتر سودانی دەربارەی نێوان كێشەكانی هولێر و بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار