چارەسەر بۆ سەلماندنی “كوڕ و باوكەكەی هەڵەبجە” ڕادەگەیەنرێت



كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە سەبارەت بە یەكلایی كردنەوەی پرسی “كوڕ و باوكایەتی” نێوان (هاوڕێ‌ و مەحمود) ڕایدەگەیەنێت، پشكنینێكی نوێی DNA لە ناوەندێكی تاقیگەیی ئەوروپا بە باشترین چارەسەر دەبینین.

كامیل عەبدولقادر، وتەبێژی فەرمی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پرسی نێوان بەڕێز (مەحمود فەتاح و هاوڕێ ئەنوەر) بابەتێكی تەواو زانستییە و لێكدانەوەی سۆزداریانە و لابەلا هەڵ ناگرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە وەك كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، هەردوو لایان وەك یەك دەبینین و بۆ نێوەندگیری و چارەسەر كردنی كێشەكەیان پەنابرن بۆ پشكنینێكی نوێی DNA لە ناوەندێكی تاقیگەیی ئەوروپا بە باشترین چارەسەر دەبینین، لەو ڕووەوە هاوكار دەبین لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست تا دەگەینە ئەنجام.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر كاتێكیش دۆسیەكە گەیشتە ئەنجام و سەلمێنرا كە كاك (هاوڕێ ئەنوەر) كوڕی كاك (مەحمود فەتاح)ە یان بەپێچەوانەوە. ئەوا ئێمە بە هەموو شێوەیەك هاوكار و پشتیوان دەبین دۆسیەكە ڕێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت.

وتەبێژی فەرمی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەشڵێت: “تكا دەكەین هیچ كەس و لایەنێك بە دەربڕینی هەڵوێستی سۆزداریانە و سەرپێیانە و بۆ مەرامی تایبەتی خۆی، ئەم پرسە بەلاڕێدا نەبات و نێوانیان لەوە زیاتر ئاڵۆزتر نەكات”.

سودانی دەربارەی نێوان كێشەكانی هولێر و بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت سودانی دەربارەی نێوان كێشەكانی هولێر و بەغدا هەڵوێستی ڕاگەیاند
وتارەكەی سەرۆكی فەرەنسا بە مەترسیدار دادەنرێت
دواتر وتارەكەی سەرۆكی فەرەنسا بە مەترسیدار دادەنرێت
ەیوەندیدار