تەرمی یاریزانێكی پێشووی چێڵسی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی توركیادا دۆزرایەوە



موراد ئۆزونمهمت، بریكاری یاریزان كریستیان ئەتسۆ، (یاریزانی پێشووی یانەی چێڵسی ئینگلیزی) گیان لەدەستدانی ئەتسۆ بەهۆی بومەلەرزەكەی ئەم دواییەی توركیا ڕادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ شەممە ئۆزونمهمت لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”یاريزانە تەمەن 31 ساڵەكە لەژێر داروپەردووی ماڵەكەیدا لە ناوچای هاتای لە دوای 10 ڕۆژ لە بومەلەرزەكە، دۆزرایەوە”.

تیمەكانی فریاكەوتن لە پاش گەیشتنییان بە شوقەی یاریزانەكە، پاسپۆرت و ناسنامە و جزدانی یاریزانەكەیان دۆزیبۆوە، دواتر تەرمەكەیان دۆزییەوە.

پێشتر بریكارەكەی ئەتسۆ ڕایگەیاندبوو، ئیدارەی یانەی هاتای سپۆر هیچ یارمەتی و پشتیوانییەكیان بۆ گەڕان بەشوێن یاریزانەكەدا لەماوەی ونبوونیدا پێشكەش نەكرد.

فاتح ئیلیك بەڕێوەبەری ئیداری یانەی هاتای سپۆر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”پێش بومەلەرزەكە ئەتسۆ ڕاهێنەری تیپەكەی ئاگاداركردبوو كە كاتی زیاتری پێویستە بەر لە یاریی تیپەكەی بەرامبەر بە یانەی غازی عەنتاب”.

بە وتەی ئیلیك”بومەلەرزەكە لە خۆشترین ڕۆژگاری ژیانی یاریزانەكەدا ڕوویدا، بەو پێیەی پلیتی لە یانزەی شەودا بڕیبوو، بەڵام گەشتەكەی هەڵوەشاندبۆوە و دواتر بومەلەرزەكە لە چواری بەیانیدا ڕوویدا”.

 

فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچەی هەژاری دەستپێدەكات
پێشت فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچەی هەژاری دەستپێدەكات
وەزارەتی بازرگانی: بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو فەراهەم كراوە
دواتر وەزارەتی بازرگانی: بەرچنەی خۆراك بۆ هەشت مانگی داهاتوو فەراهەم كراوە
ەیوەندیدار