فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچەی هەژاری دەستپێدەكات



وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق ئاشكرای دەكات، كە فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵات دەستپێدەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە 7 توێژ دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە 20ی شوبات، دەرگای ناونووسین دەكرێتەوە لە سەرجەم لق و بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی كار، بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی سوودمەند ببن و تا ئێستا ناویان تۆمار نەكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆماركردنی ناو بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەبێت لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتەوە و ئەو هاووڵاتییانەی پێیان وایە مەرجەكانیان تێدایە، دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جگە لە كەسانی كەمدەرامەت، كچانی گەورە تەمەن (قەیرە)، منداڵانی بێ باوك، ئەو ژنانەی هاوسەرەكانیان مردوون و ئەوانەشی لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە یان دیارنەماون، مووچەیان بۆ دەستەبەر دەكرێت دەتوانن ناویان تۆمار بكەن.

لیستی ئەو كەسانەی بڕینەوەی مووچە دەیانگرێتەوە:
1- هەتیو: هەموو منداڵێک، کە دایک و باوکی مردووە، یان باوکی مردووە و دایکی هاوسەرگیری کردبێتەوە.
2- بێوەژن.
3- ژنی تەڵاقدراو.
4- خانەوادەی زیندانی یان دەستبەسەركراو ئەگەر سزاکەی لە ساڵێک زیاتر بووە و حوكمەكەی پلەی كۆتایی وەرگرتبێت.
5- كچی شوو نەكردوو: كچێك، کە تەمەنی گەیشتبێتە 35 ساڵ و هێشتا شووی نەكردبێت.
٦- ئەو کچە پێگەیشتووەی شووی نەكردووە، کە تەمەنی گەیشتۆتە 18 ساڵ و هەردوو دایک و باوکی لەدەستداوە و هیچ بژێوی یاسایی نییە.
7- ژنێك، كە هاوسەرەكەی بێسەروشوێنە، کە بەڵگەی لەسەرە، مافی ئەوەی هەیە داواکاری پێشکەش بکات.

ئەو تۆمەتبارەی دوو كەسی بریندار كردبوو دەستگیركرا
پێشت ئەو تۆمەتبارەی دوو كەسی بریندار كردبوو دەستگیركرا
تەرمی یاریزانێكی پێشووی چێڵسی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی توركیادا دۆزرایەوە
دواتر تەرمی یاریزانێكی پێشووی چێڵسی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەی توركیادا دۆزرایەوە
ەیوەندیدار