بۆ مانگی ڕەمەزان “مریشك و هێلكە” لەگەڵ بەشەخۆراك دابەش دەكرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە پێشنیاری زیادكردنی بەشەخۆراكیان بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز كردووە، كە سەرجەم هاووڵاتیان “مریشك و هێلكە”یان لەچوارچێوەی سەبەتەی خۆراك پێ‌ بدرێت.

لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك لە وەزارەتی بازرگانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی بازرگانی عێراق هەوڵدەدات لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەندێك ماددەی خۆراكی بۆ سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتیان زیاد بكات”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو زیادكردنانە هەموو ئەو هاووڵاتیانە دەگرێتەوە كە كۆبۆنی بەشەخۆراكییان هەیە، هەروەها دابەشكردنی سەبەتەیەكی خۆراكی بۆ ئەوانەی تۆڕیی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

موسەوی وتیشی، “یەكێك لە پێشنیارەكانی زیادكردنی ماددە خۆراكییەكان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زیادكردنی مریشك یان هێلكە یان هەردووكیانە”.

ئاشكراشی كرد، وەزارەتی بازرگانی ماوەیەك لەمەوبەر هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بۆ فرۆشتنی خۆراك بە نرخی كێبڕكێی بازاڕ لە سەرجەم پارێزگاكان، بەڵام پڕۆسەكە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا زیاتر ڕێكدەخرێت، بە كردنەوەی كۆمەڵگەی بازرگانی لە شوێنەكانی كۆمپانیاكەیان.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەشڵێت: “لەماوەی هەفتەی داهاتوودا بڕێكی زۆر هێلكە و بڕێكی زۆر ئارد دەگاتە دەستیان، جگە لەوەش گۆشت و ماسی بەدەستیان دەگات و لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەست دەكەن بە فرۆشتنیان لە ڕێگەی كۆمەڵگەی بازرگانییەوە”.

قوباد تاڵەبانی بڕیاری جێبەجێ‌ كردنی داواكاری مانگرتووانی دەربەندیخانی دا
پێشت قوباد تاڵەبانی بڕیاری جێبەجێ‌ كردنی داواكاری مانگرتووانی دەربەندیخانی دا
لالیگا: ڤنیسیۆس سوكایەتی پێكراوە
دواتر لالیگا: ڤنیسیۆس سوكایەتی پێكراوە
ەیوەندیدار