سووپای توركیا خرایە ئامادەباشییەوە



 

سووپای توركیا لە پارێزگا بوومەلەرزەلێدراوەكانی باكووری كوردستان و توركیا خرایەئامادەباشییەوە و باری نائاسایی لەو پارێزگایانە ڕاگەیاندرا و هێزی سەربازی بڵاوەیپێكرا و ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بۆ 6234 گیانلەدەستدان و 37011 بریندار بەرز بووەوە.

وەزیری بەرگریی توركیا، خوڵوسی ئاكار سەبارەت بە بوومەلەرزەكانی پارێزگای مەڕەش:
ڕایگەیاند “كۆی گشتی نزیكەی حەوت هەزار و ٥٠٠ سەربازمان لە تەواوی ناوچەكە لە ئەركدان. هەروەها لە ئەنجامی ئەو كارانەی ئەنجامماندا لە سبەینێوە هەزار و ٥٠٠ سەربازی دیكەمان بەشداری لە چالاكییەكان دەكەن”.

ئاكار لەگەڵ وەزیری تەندروستیی توركیا، فەخرەددین كۆجا لە ناوەندی بەڕێوەبردنی دۆخی لەناكاو لە هاتای كە هەوڵەكانی گەڕان و رزگاركردن سەبارەت بەو بوومەلەرزانەی بە گوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە شارۆچكەكانی پازارجیك و ئەلبیستان لە پارێزگای مەڕەشی هەژاند و كاریگەری لەسەر ١٠ پارێزگا كرد چەند روونكردنەوەیەكی دا.

خوڵوسی ئاكار دەڵێت: “تاكو ئێستا كۆی گشتی دوو هەزار و ٦٠٠ كارمەندی رزگاركردن، ٧٨ ئۆتۆمبێل و پێداویستی دیكە بۆ ئەو شوێنانە گواستراونەتەوە كە پێویستی پێیەتی. دەستمان بە گواستنەوەی ئەو پێداویستی و كارمەندانە كردووە كە بە تایبەتی لە رۆژئاواوە بۆ فڕۆكەخانەكانی ئینجەرلیك و عەنتاب و ماڵاتیا هێناومانن. گەشتە ئاسمانییەكانمان بەردەوامە”.

ئاشكراشیكرد ” ٧٥ فڕۆكە بە هێلیكۆپتەر و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەژێر دەستماندایە، بە بەكارهێنانی ئەمانە و بۆ دابینكردنی پێداویستییەكان كۆی گشتی ٢١٣ گەشتی ئاسمانییمان ئەنجامداوە”.

لای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی توركیا ڕایگەیاند:

– “تاكو ئەم ساتە ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە هاتای لەژێر داروپەردوودا رزگاركراون بۆ هەزار و ٨٤٦ كەس بەرزبووەتەوە”.

– “لە هاتای دوو هەزار و ٧٤٩ باڵەخانەی رووخاومان دەستنیشان كردووە. كۆی گشتی نۆ هەزار و ٨٢٣ كەس لە ئەركدان كە دوو هەزار و ٩٠٢ كەسیان كارمەندی گەڕان و رزگاركردنن”.

– “لەگەڵ ئەو تیمانەی گەڕان و پشكنین كە لەم شەوەوە دەگەنە هاتای، ژمارەی تیمەكانمان بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە”.

وەزیری تەندروستیی توركیا راشیگەیاند “لە هاتای دوو هەزار و ٧٤٩ باڵەخانەی رووخاومان دەستنیشان كردووە. كۆی گشتی نۆ هەزار و ٨٢٣ كەس لە ئەركدان كە دوو هەزار و ٩٠٢ كەسیان كارمەندی گەڕان و رزگاركردنن”.

كۆجا ئاماژەی بەوەش كرد كە لەگەڵ ئەو تیمانەی گەڕان و پشكنین كە لەم شەوەوە دەگەنە هاتای ژمارەی تیمەكان بۆ دوو هێندە بەرز دەبێتەوە : “نزیكەی حەوت هەزار و ٥٠٠ سەربازمان لە ناوچەكە ئەرك بەجێ دەگەیێنن و لە سبەینێوە هەزار و ٥٠٠ سەربازی دیكە دەگەنە ناوچەكە”.

توركیا بەرەو ڕۆژئاوا جووڵا
پێشت توركیا بەرەو ڕۆژئاوا جووڵا
كەسایەتییەكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد
دواتر كەسایەتییەكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد
ەیوەندیدار