كەسایەتییەكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆچی دواییكرد



 

خالید ماملێ ناسراو بەهێدی كەسایەتییەكی سیاسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و كادری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كۆچی دواییكرد.

وریا ماملێ بەڕێوەبەری مەڵبەندی هونەری ماملێ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند “برا و ئازیزمان كاك خالید ماملێ (هێدی) ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٧/٢/٢٠٢٣ بە هۆی نەخۆشییەكی درێژخایەن، لە پاریس و لە تەمەنی ٦٣ساڵیدا كۆچی دوایی كرد”.

ڕاشیگەیاند “كاك خالید (هێدی) كوڕی سێهەم و منداڵی چوارەمی هونەرمەند محەمەدی ماملێ بوو. لە هەڕەتی لاوێتیدا تێكەڵ بە كاری سیاسی بوو و لە ساڵەكانی ١٣٦٠ پەیوەندیی بە كۆمیتەی ناوەندی حیزب دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و ڕێكخستنەكانی ئەو حیزبە لە تاران كردبوو، لە دۆخێكی پڕ لە مەترسی و دژواردا هاتو,چۆی تاران و سابڵاغ و كوێستانەكانی كوردستانی دەكرد. لەپاشان لە بەشی ئینتیشاراتدا، درێژەی بە خەبات دا و لە ساڵی ١٩٨٤ ـەوە لە فەڕەنسا نیشتەجێ ببوو”.

ئاشكراشیكرد ” مەراسیمی بە خاك ئەسپاردنی كاك هێدی ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی ١٠/٢/٢٠٢٣ كاتژمێر ١١ی بەیانی لە پاریس بەڕێوەدەچێت”.

 

سووپای توركیا خرایە ئامادەباشییەوە
پێشت سووپای توركیا خرایە ئامادەباشییەوە
سوودانی چەند بەڵێنێك بە هاووڵاتییان دەدات
دواتر سوودانی چەند بەڵێنێك بە هاووڵاتییان دەدات
ەیوەندیدار