ئۆتۆمبێلێك لەناو گەڕەكێكی هەولێر كارەسات دەنێتەوە

  • 500 بینین


ڕووداوێكی هاتووچۆ لەناو گەڕەكی موفتی لە هەولێر زیانێكی زۆری لێ‌ كەوتەوە و بەهۆیەوە 3 ئۆتۆمبێل و چەند درەختێك ززیانیان بەركەوت و كەسێكیش بریندار بوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەوانەیە كەس بڕوانەكات، كە ئەم ڕووداوە لەشەقامێكی قەرەباڵغی ناو گەڕەك كەوتبێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، لە كاتژمێر1ی پاش نیوەڕۆی دوێنێ، لەناو گەڕەكی موفتی ئۆتۆمبێلێكی نیسانی تایبەت بەخێراییەكی زۆرەوە دەهات و لەدەرەنجامیش كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووە سەر ناوبڕی شەقام و چەند دارێكی جوانكاری شكاند و دواتریش پەڕییەوە دیوەكەی تری شەقام و خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلی تر، ئینجا وەستا.

ڕاشیگەیاند، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە كەسێك بریندار بوو، زیانیش بەر 3 ئۆتۆمبێل كەوت، لەگەڵ دارەكانی جوانكاری.

وتەبێژی هاتووچۆ دەپرسێت، “ئایا دەكرێت لێخوڕین لەجووتسایدێكی ناو گەڕەك بەو خێراییە بێت؟ بەتەنها شكاندنی ئەو دارە گەورانە و لێبونەوەی ئەكسلی ئۆتۆمبێلەكە بەتەنیا بەسە بۆئەوەی پێمان بڵێت لێخوڕینەكە چۆن بووە”.

ڕێباز حەملان زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە و 400 ملیارەكە دەخاتەڕوو
پێشت ڕێباز حەملان زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە و 400 ملیارەكە دەخاتەڕوو
شاسواری رابەرو ئارامی شۆڕشگێڕی راستەقینە
دواتر شاسواری رابەرو ئارامی شۆڕشگێڕی راستەقینە
پەیوەندیدار