ڕێباز حەملان زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە و 400 ملیارەكە دەخاتەڕوو



یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و ڕاژەی گشتیی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، ستەمكارانەیە و هەرێمی كوردستان دەستەوستان نابێ‌ و دەشڵێت: “سەرەڕای نەهاتنی 400 ملیارەكە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت”.

میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری، ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویانكردەوە، “بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ستەمكارانەیە بەرامبەر خەڵكی هەرێمی كوردستان و دژی هەرێمی كوردستان و حكوومەت و خەڵكەكەیەتی، دژی ئەو لایەنانەیە، كە حكوومەتیان پێك هێناوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “هەرێمی كوردستان و حكوومەت و سەركردایەتییەكەی دەستەوەستان نابێ، ئێمە پشت بە داهاتی نەوتی خۆمان و ناوخۆ و هەموو ئەو داهاتانەی لەبەردەستماندایە دەبەستین و مووچەی مووچەخۆران بەردەوام دەبێ”.

ئاشكراشی كردووە، لە ساڵی 2021دا (6 جار) و لە ساڵی 2022دا (2 جار) 200 ملیار لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە نێردراوە، لە كاتێكدا پێویستمان بە زیاتر لە 910 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران‌ و خۆمان دابینمان كردووە. ئێستاش كە 400 ملیارەكە نەیات، چاوەڕێ ناكەین و پشت بەخۆمان دەبەستین و ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین و مووچە بەردەوام دەبێ و پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئاوەدانكارییەكانیش بەردەوام دەبێ.

دەشڵێت: “داوا دەكەین حكوومەتی عێراقی پابەند نەبێ بەو بڕیارە و بەڵینەكانیان جێبەجێ بكەن لە پێناو قووت و مووچەی هەرێمی كوردستان، ئێمە لە نەهامەتییەكانی عێراق بەشدار بووین و لە چارەسەرییەكانیش، ناكرێ سزای خەڵكی كوردستان بدرێ”.

سودانی لەبارەی نرخی دۆلار پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
پێشت سودانی لەبارەی نرخی دۆلار پەیامێك بە هاووڵاتیان دەدات
ئۆتۆمبێلێك لەناو گەڕەكێكی هەولێر كارەسات دەنێتەوە
دواتر ئۆتۆمبێلێك لەناو گەڕەكێكی هەولێر كارەسات دەنێتەوە
پەیوەندیدار