ئیدارەی خۆسەر داوای وەرگرتنی هەڵوێست دژی هێرشەکانی تورکیا دەکات



ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات چاودێری هێرشە “ناڕەوا”کانی تورکیا بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بکات.

 

ڕۆژی یەکشەممە 24-12-2023، ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد چاودێری، ئەو هێرشە ناڕەوایانە بکات کە تورکیا دەیانکاتە سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و تاوانەکانی تورکیا بە بەڵگە بکات لە ناوچەکەدا لە کاتێکدا شەڕ و گەمارۆدانێکی سەخت رووبەڕوویان بووەتەوە.

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 23-12-2023، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە جەند ناوچەیەک لە قامیشلۆ و دێریک لە باکووری سووریا، کێڵگەکانی نەوت و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانیان کردە ئامانج.

 

لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەی خۆسەر داوای لە “هەموو ئەو هێزانە کرد کە ئارەزووی گەیشتن بە سەقامگیری دەکەن هەڵوێستی ڕێگری لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بگرنەبەر”، داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، کە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن و لیژنە پێکبهێنن بۆ چاودێری و بەڵگەنامەکردنی ئەو تاوانانەی لە دەرەنجامی هێرشەکانی تورکیا دێنە ئارا.

 

بەیانامەکە ئاماژەی بە کاریگەری ئەو هێرشانە و کاردانەوەیان لەسەر بوارەکانی خزمەت و ڕەوشی مرۆیی دانیشتوان، هۆشداریدان لە کاریگەری و کاردانەوەی نەرێنی لە سەرتاسەری سووریا، ڕێگریکردن لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و قووڵکردنەوەی قەیرانەکان لە هەموو ئاست و بوارەکاندا، بە گوتەی بۆ بەیاننامەکە.

 

لە بەیاننامەکەیدا، ئیدارەی خۆسەر دەڵێت؛ هێرشەکانی تورکیا پاڵپشتن بۆ بونیادنانەوەی شکست و ورەی ڕووخاوی چەکدارانی داعش، لە کاتێکدا بەهۆی ئەو هێرشانە هۆکارن بۆ زیان گەیاندن بە کایەکانی ژیان و قوڵکردنەوەی ئەو مەرگەساتانەی بەسەر هاووڵاتیاندا هاتووە.

حکومەت و ڕێکخراوەکان مافی کەمئەندامان لە کوێن؟
پێشت حکومەت و ڕێکخراوەکان مافی کەمئەندامان لە کوێن؟
زۆرگڤان، بووکی پایز
دواتر زۆرگڤان، بووکی پایز
ەیوەندیدار