زۆرگڤان، بووکی پایز



سروشتێک چاوەکان لە سەیرکردنی تێرنابن، زۆرگڤان ئارامگەیەن  بۆ ڕۆحێکی ماندوو لە شەکەت و جەنجاڵی شار.

گەلی زۆرگڤان دەکەوێتە نزیک گوندی زۆرگڤانی سەر بە شارەدێی مێرگەسۆر، لە دەڤەری بارزانە، ٢٥٠ کیلۆمەتر لە سلێمانیەوە دوورە.

سروشتی جوانی زۆرگڤان گەشتیارەکانی ناچارکردووە گوێ بە دووری شوێنەکە نەدەن، ئامادەبن چەند کاتژمێرێک لە پاسدا بمێننەوە، تا بگەنە ئەو سروشتە.

گروپی مونڵاین، یەکێکە لە گروپە چالاکەکانی ڕێکخستنی گەشت بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، گەشتێکیان لە وەرزی پایزدا بۆ زۆرگڤان ڕێکخستووە.

گەشتیارەکان لە کاتژمێر پێنجی بەیانیەوە ئامادەن و بەڕێدەکەون بۆ زۆرگڤان، لە ڕێگا لەپێناو بێزارنەبوونیان لە مانەوەی زۆری ناو پاس و تامەزرۆییان بۆ سروشتەکە، کەشێکی پڕ گۆرانی و هەیەجانیان دروستکرد.

پاش نزیکی شەش کاتژمێر گەیشتنە گەلی زۆرگڤان، بەڵام بۆ گەیشتن بە دارستانەکە نزیکی ٤٠ خولەک بەپێ بڕۆن، دەبێت بە وریاییەوە هەنگاوبنێن، جیا لە سەختی سروشتەکە، پرد و ڕێگا دروستکراوەکان زۆر خراپن، ئەگەری ڕوخانیان لە هەر چرکەیەکدا هەیە.

 

ساڵەنە هەزاران گەشتیار دێنە دەڤەرەکە بەڵام هێشتا لەلایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە ڕێگاکەی چاکنەکراوە.

پاش ماندووبوونێکی زۆر گەیشتنە دارستانێک کە چاوەکان لە سەیرکردن تێرنابن، خشەی گەڵا و هاژەی ئاو ئاوازی سروشتیان دەژەنی و پشوویان بە ڕۆح دەدا.

باران، وەرزی پایز و بەهار تێکەڵکردووە، گەشتیارەکان خواردن بەدەم گۆرانی وتن دروستدەکەن.

گەشتی ناو سروشت هەموو تەمەنەکان کۆدەکاتەوە، لە منداڵێک نۆ ساڵەوە تا ٥٤ ساڵێک، ئەمە جگە لە سوودە تەندروستییەکان و ڕزگاربوون لە ژاوەژاوی شار.

ڕێبەرەکان، خۆیان ئاشقی گەشت و سروشتن، بۆ پاراستنی سروشتەکەش هەموو ڕێگایەک دەگرنەبەر.

ئیدارەی خۆسەر داوای وەرگرتنی هەڵوێست دژی هێرشەکانی تورکیا دەکات
پێشت ئیدارەی خۆسەر داوای وەرگرتنی هەڵوێست دژی هێرشەکانی تورکیا دەکات
سێ دادوه‌رى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار دەبن
دواتر سێ دادوه‌رى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار دەبن
ەیوەندیدار