زیاد لە پێویست بەکارهێنانی هەنگوین مەترسیدارە



پسپۆڕی پزیشکی هەناوی دکتۆر مارینا کۆنستانتینۆڤا پێشنیاری ئەوەی کردووە کە بەشێوەیەکی ئاسایی هەنگوین بخورێت و زیاد لە پێویست زیادەخۆری تێدا نەکرێت، چونکە گرفتی تەندروستی بەدوایخۆیدا دەهێنێت.

ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، هەنگوین تەواوکارێکی سروستییە ئەگەر بەدروستی بخورێت  و ئامۆژگاری ئەوکەسانە دەکات کە هەنگوین دەخۆن و دەڵێت، “هەنگوین تا نیوەڕۆ وەک خواردنێکی سەربەخۆ بخورێت و نابێت هەتا زیاتر لە ٤٠ پلەی سەدی گەرم بکرێت چونکە سوودە تەندروستییەکانی لەدەست دەدات.”

دەشڵێت، پێویستە کەسێکی پێگەیشتوو ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠ بۆ ١٠٠ گرام هەنگوین زیاتر نەخۆن، چونکە بڕێکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە و دەبێتە هۆی دروستکردنی گرفتی تەندروستی بۆ پەنکریاس و گورچیلەکان.

هاوکات، زۆر خواردنی هەنگوین دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بۆیە پێویستە ئەوکەسانەی قەڵەون یان شەکرەی جۆری یەکەم و دووەمیان هەیە خۆیانی لێ بەدوور بگرن.

ژمارەی کوژراوانی غەززە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
پێشت ژمارەی کوژراوانی غەززە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
ەیوەندیدار