ژمارەی کوژراوانی غەززە دوو هەزار کەسی تێپەڕاند



بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەرکەرتی غەززە ٣١٥  کەسی دیکە کوژران بەو پێیە ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل گەیشتە دوو هەزار و ٢١٥ کەس.

لە حوتی تشرینی دووەمەوە دوای هێرشە موشەکییەکەی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بۆسەر ئیسرائیل و بەرپەرچدانەوەی ئیسرائیل بەهێرشکردنەسەر  کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان گەیشتە دوو هەزار و ٢١٥ کەس

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک ڕۆژدا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ٣١٥ کەس کوژران و لە ماوەی هەشت ڕۆژی بۆردومانە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دوو هەزار و ٢١٥ کەس کوژراون و هەشت هەزار و ٧١٤ کەسیشی بریندار بوون.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، ٧٢٤ لە کوژراوەکان منداڵ و ٤٥٨یان ژنن.

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە
پێشت ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی فۆڕمی حەج پڕ دەکەنەوە
زیاد لە پێویست بەکارهێنانی هەنگوین مەترسیدارە
دواتر زیاد لە پێویست بەکارهێنانی هەنگوین مەترسیدارە
ەیوەندیدار