وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ئیسرائیل



ئەمڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە ئیسرائیل کرد هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت، هۆشداریدا لە فراوانبوونی شەڕەکە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەگەر حزبوڵڵا بەشداری بکات، وادەکات ئیسرائیل تووشی “بومەلەرزەیەکی گەورە” ببێتەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، گرووپی حزبوڵای لوبنان هەموو سیناریۆکانی شەڕیان لەبەرچاو گرتووە، ئیسرائیلیش دەبێت بە زووترین کات هێرشەکانی بۆ سەر غەززە ڕابگرێت.

ئیسرائیل، حزبوڵڵا بە مەترسیدارترین هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەری دەزانێت، هەروەها مەزەندە دەکات کە نزیکەی ١٥٠ هەزار مووشەک، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و  هەزاران چەکداری بە ئەزموونی هەبێت، کە بەشدارییان لە شەڕی ١٢ ساڵەی سوریادا کردووە.

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بە درێژایی سنووری لوبنان بووە هۆی کوژرانی “شانەیەک” کە هەوڵی دزەکردنە ناو ئیسرائیلی دەدا.

حزبوڵڵا ڕۆژی هەینی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە چەکدارەکانی چەندین مووشەکیان ئاراستەی ٤ شوێنی ئیسرائیل لە سەر سنوورەکان کردووە.

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە لەگەڵ حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی حزبوڵڵا کۆبووەتەوە و ئەویش لە دۆخی گروپەکەی لە لوبنان ئاگاداریکردووەتەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، ئاماژەی بەوەکرد، ” ئاگاداری چالاکییەکانی حزبوڵڵا-م هەر هەنگاوێکیان دەبێتە هۆی بوومەلەرزەیەکی گەورە بۆ ئیسرائیل”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “دەمەوێت تاوانبارانی جەنگ و ئەو کەسانە ئاگادار بکەمەوە کە پشتیوانی ئەم قەوارەیە دەکەن پێش ئەوەی درەنگ بێت بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لە غەززە، چونکە ڕەنگە لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا درەنگ ببێت”.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ئاماژە بە حزبوڵڵای لوبنان، هۆشداریی بە لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا لە پەیوەندیکردن بە ململانێیەوە، کەشتی جەنگی ئەمریکای بۆ ناوچەکە نارد و بەڵێنی پاڵپشتی تەواوەتی بۆ ئیسرائیل دا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پەیوەندی بە بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، چونکە “هێشتا دەرفەتێک ماوە بۆ کارکردن لەسەر دەستپێشخەرییەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە، بەڵام ڕەنگە سبەی درەنگ بێت”.

زیاد لە پێویست بەکارهێنانی هەنگوین مەترسیدارە
پێشت زیاد لە پێویست بەکارهێنانی هەنگوین مەترسیدارە
لە سلێمانی هەڕەشە لە مامۆستایان کراوە بایکۆت نەشکێنن
دواتر لە سلێمانی هەڕەشە لە مامۆستایان کراوە بایکۆت نەشکێنن
ەیوەندیدار