عێراق ڕێککەوتننامەیەکی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە واژۆ کرد



عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری غاز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێککەوتننامەیەکی سەرەتایی لەنێوان عێراق و تورکمانستان بەمەبەستی هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کراوە و بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان چاوەڕواندەرێت لەکۆتایی ئەمساڵدا جێبەجێ بکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە دەست میدیاکان کەوتووە، حیزەت سابیر ئاماژەی بەوەکردووە، وەفدێکی باڵای حکومی گرێبەستێکی سەرەتایییان بەمەبەستی هاوردەکردنی غازی تورکمانستان لەو وڵاتە واژۆ کردووە و ئەو غازەش کە هاوردە دەکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکانی کارەبا بەکار دەهێرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەر لە کۆتایی ئەمساڵ هوردەکردن دەست پی بکات.

ئەو بریکارەی وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەکردووە، گرنگی ئەم رێککەوتنە خۆی دەبینێتەوە لە فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەنێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەری غازدا لەوانەش تورکمانستان کە یەکێکە لە گرنگترین وڵاتانی بەرهەمهێنەری غاز لە ناوچەکە و جیهاندا.

دوو وەزیری تورکیا لە هەولێرن و درۆنەکانیشیان سیدەکان بۆردومان دەکەن
پێشت دوو وەزیری تورکیا لە هەولێرن و درۆنەکانیشیان سیدەکان بۆردومان دەکەن
سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دواتر سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار