سەرلەنوێ نرخی زێڕ بەرزبووەوە



دوای دابەزینێکی کاتیی، سەرلەنوێ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و جیهان بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سەروو هەزار و 922 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو هەفتە بەهای کانزا زەردەکە لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا پاشەکشەی کرد و نرخی هەر ئۆنسەیەك بۆ هەزار و 885 دۆلار دابەزی.

لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە:

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 365 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 426 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 487 هەزار دینار

عێراق ڕێککەوتننامەیەکی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە واژۆ کرد
پێشت عێراق ڕێککەوتننامەیەکی بۆ هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە واژۆ کرد
ملیۆنێک دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک وەڵامی هاوکێشەیەکی بیرکاری بدۆزێتەوە!
دواتر ملیۆنێک دۆلار دەدرێت بە هەر کەسێک وەڵامی هاوکێشەیەکی بیرکاری بدۆزێتەوە!
ەیوەندیدار