عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی پیسکەری ڕووبارەکان دەکات



عێراق کار بۆ پاراستنی سامانە ئاوییەکانی دەکات، لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پیسکەری ناو ڕووبارەکان لە ئەنجامی چالاکی وەزارەتەکان.

ڕۆژی چوارشەممە، عەممار جبوری، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی ئاو لە وەزارەت، ڕاگەیاند: “بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت، یەکەم کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی سەلامەتی ئاو لە عێراق بەڕێوەچوو”.

لە میانی کۆنفرانسەکە تیشک خرایە سەر ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی کە کەرتی ئاوی خواردنەوە بەدەستیەوە دەناڵێنێت لە سەرتاسەری عێراق، پێشنیار بۆ وەزارەتەکان کرا کە پابەندبن بە فڕێنەدانی پیسکەرەکان بۆ ناو ڕووبارەکان، لە کاتێکدا سەرچاوەی سەرەکی پیسبوونی ئاو بریتیە لە پاشماوەی نەخۆشخانەکان و سیستمی ئاوەڕۆ.

ئێستا هەموو ئەو پیسکەرانەی کە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەتەوە فڕێدەدرێنە ڕووباری دیجلە چارەسەر ناکرێن و وەزارەتی ژینگەش وەزارەتەکانی دەوڵەت تۆمەتبار دەکات بەوەی هۆکاری ٪٩٠ی ئەو پیسکەرانەن، زیان بە تەندروستی دانیشتووانی عێراق دەگەیەنێت.

پاراستنی سامانە ئاوییەکانی عێراق پێویستی بە میکانیزمی چارەسەری هەیە، چونکە پیسکەرەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی وەزارەتەکانی تەندروستی، پیشەسازی، کانزاکان و کارەبا بەرهەمدێت، هەروەها وەزارەتی تەندروستی پاشماوەی پزیشکی فڕێدەداتە ناو ڕووباری دیجلە لە کاتێکدا دەبنە هۆی ژەهراویبوون.

کەمبوونەوەی ئاو لەگەڵ پیسبوونیدا، هۆکاریی تووشبوون و زیادبوونی نەخۆشییەکانی هاووڵاتیانی عێراقە، هەربۆیە پێویستە ئەو ڕاسپاردانە بە جددی جێبەجێ بکرێن و کار بۆ پاراستنی ڕووبارەکان و دابینکردنی ئاوی پاک بۆ دانیشتووان بکرێت.

عەون دیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە میانی کۆنفرانسی نیشتیمانی بۆ دابینکردنی سەلامەتی ئاو لە عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکە پابەندە بە جیبەجێکردنی پلانە کردەییەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان.

سودانی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا و بانکەکان بڕیاری دا
پێشت سودانی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا و بانکەکان بڕیاری دا
وەزیرێکی هەرێم هەڕەشە دەکات: دەتوانین عێراق هەڵبوەشێنینەوە
دواتر وەزیرێکی هەرێم هەڕەشە دەکات: دەتوانین عێراق هەڵبوەشێنینەوە
ەیوەندیدار