مەسرور بارزانی: ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکات و دەڵێت: داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم کە بە شێوەیەکی جیددی لێکۆڵینەوە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بکات و دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات. بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستیم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.
دەشڵێت: داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم کە بە شێوەیەکی جیددی لێکۆڵینەوە بکات و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران بکات و دڵنیایی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات. بەپێی زانیاریی سەرەتایی، ئەم هێرشانە لە ناوچەیەکی نزیک لەناو خاکی عێراقەوە ئەنجام دەدرێن”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، چاوەڕوانی ڕێکاری خێرا دەکەین لە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێگە نەدات ئەم جۆرە هێرشانە ببنە مایەی هەڕەشە بۆ ئێمە. دەبێت کۆنتڕۆڵی ئەو گرووپە چەکدارییە نایاساییانە بکات کە زیان بە هەموومان دەگەیەنن.
“هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی وزە کە کارەبا دەدەنە ملیۆنان ماڵ لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. هەروەها هەوڵەکانی هەولێر و بەغدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری وزە تێکدەدات, ئەم هێرشانە بەردەوام دووبارە دەبنەوە و بە تاوانی جەنگ دادەنرێن” مەسرور بارزانی وا دەڵێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامادەین لەگەڵ بەغدا هەماهەنگی بکەین بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران
پێشت وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران
نێچيرڤان بارزانى: حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ بە ئه‌ركى خۆيان هەستن بۆ ڕێگرىکردن له‌و هێرش و په‌لامارانه‌
دواتر نێچيرڤان بارزانى: حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ پێويسته‌ بە ئه‌ركى خۆيان هەستن بۆ ڕێگرىکردن له‌و هێرش و په‌لامارانه‌
ەیوەندیدار