وەزیرێکی هەرێم هەڕەشە دەکات: دەتوانین عێراق هەڵبوەشێنینەوە



وەزیرێکی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی “لەناوچوون و هەڵوەشاندنەوە”ی عێراق دەکات ئەگەر هاتوو کورد بە هۆی پابەندنەبوونی لایەنەکانی دیکە بە دەستوورەوە، لە پرۆسەی سیاسی عێراق بکشێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەربارەی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە یاسای بودجە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی نەهێشتووەتەوە بە دەست بەغداوە، بەڵام حکومەتی عێراق خۆی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم دەدزێتەوە.

عەبدوڵای حاجی مەحمود بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونە زاڵەی کە دەوترێت هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر بەغدا لاواز بووە، پێیوایە کە هێشتا هەرێمی کوردستان بەهێزە و ئەگەر دۆخەکە بگاتە بنبەست، دەتوانێت عێراق لەبەریەك هەڵوەشێنێتەوە.

وەزیرەکەی هەرێم لەوبارەیەوە وتی: “عێراق لەسەر بنەمای بەشداریکردنی کورد، شیعە و سوننە دروست بووە، لە کاتی جێبەجێنەکردنی دەستووردا هەر لایەنێك بکشێتەوە عێراق تێکدەچێت و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش 2003”.

جەختیشیکردەوە لەوەی “ئەگەر کورد (لە پرۆسەی سیاسی) بکشێتەوە، عێراق نامینێت”.

عەبدوڵا حاجی مەحمود وتیشی: “کورد پێکهێنەرێکی سەرەکی عێراقە و ئەگەر لایەنەکان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت، چارەنووسی حکومەتی عێراق خراپ دەبێت”.

لێدوانەکەی وەزیری کاروباری شەهیدان بە توندترین لێدوان دادەنرێت کە لە دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و بودجەوە ئاڕاستەی بەغدا کرابێت.

 

عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی پیسکەری ڕووبارەکان دەکات
پێشت عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی پیسکەری ڕووبارەکان دەکات
سەرۆکی یەکێتی: شنگال وەك وێرانە ماوەتەوە و کراوەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان
دواتر سەرۆکی یەکێتی: شنگال وەك وێرانە ماوەتەوە و کراوەتە قوربانی ململانێ سیاسییەکان
ەیوەندیدار