سودانی بۆ چاودێریکردنی کۆمپانیا و بانکەکان بڕیاری دا



سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی دا بۆ چاودێریکردنی کاری کۆمپانیا و بانکەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی فەرمانی بە هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرد پابەند بن بە کارکردن بەپێی یاسای بانکی ناوەندی عێراق ژمارە 56 ی ساڵی 2004 کە ئاماژەی کردوە بەوەی بانکی ناوەندی عێراق تاکە لایەنە دەسەڵاتی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنەکانی ڕێکخستن و چاودێری کاری بانکەکان ودامەزراوە داراییەکانی هەیە بە پێی ڕێنمایەکانی بانکی ناوەندی.

ڕوونیشیکردەوە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی دووپاتکردنەوەی بەرنامەی حکومەتدا دێت بۆ بەردەوامبوون لە چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکی و تەواوکردنی هەوڵەکانی لایەنی چاودێری و دامەزراوە داراییە پەیوەندیدارەکان بە شەفافیەت و ودەستپاکیەوە.

ڕاشیگەیاند، کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ بەڵێنیان دا حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا کاربکەن بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە هاووڵاتییان بە نرخێکی فەرمی کە پەسەندکراوە، بەپێی کۆنترۆڵ و ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی.

ئەوەشخرایەڕوو کە بۆ چاودێریکردنی کارەکانی کۆمپانیا و بانکەکان، بڕیار درا لیژنەیەکی هەمیشەیی پێکبهێنرێت کە نوێنەرانی بانکی ناوەندی و نووسینگەی سەرۆک وەزیران و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ لەخۆ بگرێت بۆ چارەسەرکردنی بەربەستەکان لە کارەکانی ئەم کەرتەدا.

کاری پڕۆژە وەستاوەکان پاش ١٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
پێشت کاری پڕۆژە وەستاوەکان پاش ١٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی پیسکەری ڕووبارەکان دەکات
دواتر عێراق کار بۆ کەمکردنەوەی پیسکەری ڕووبارەکان دەکات
ەیوەندیدار