عێراق باجی لەسەر هاوردەی هێلکە زیاد کرد



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادکردنی باجی هاوردەکردنی هێلکەی پەسەند کرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی هاوردەکردنی هێلکە پەسەند کرا.

ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەپاندنی زیادکردنی باجی گومرگی بە ڕێژەی  (50%) لەسەر هاوردەکردنی هێلکە بۆ ناو عێراق، جگە لە باجی گومرگی فەرمی کە (20%) بوو، بەپێی بڕیارنامەی کابینەکە بەژمارە (23672 ساڵی 2023) پەسەندکراوە.

هەر بە پێی بڕیارەکە بەرهەمهێنەران پابەند دەکرێن بە خستنەڕووی داتای ورد دەربارەی ئاستی ستاندارد بۆ بەرهەمەکانیان لەڕووی  (ناوی بەرهەم، بەرواری بەرهەمهێنان، و بەرواری بەسەرچوون لەسەر پاکەتەکەی دەرەوە).

هەروەها  لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە بە پابەندکردنی بەرهەمهێنەران بە دانانی بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوون لەسەر هەر هێلکەیەک، و هەر کەسێک پابەند نەبێت بەرهەمەکەی ڕادەگیرێت.

هاوکات بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ، لیژنەکانیان چالاکتر بکەن بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و قۆرخکاری ، و کۆمەڵەی عێراقی بۆ چاودێریکردنی بەرهەمهێنەرانی پەلەوەر ڕاسپێردرا بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەشێوەیەکی بەردەوام، بەمەرجێک ڕاپۆرتی مانگانە پێشکەشی وەزاری بکرێت ئەنجومەنی ئابووری.

هاوکات بڕیار درا ئەم بڕیارە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤ەوە جێبەجێ دەکرێت.

کارمەندێکی کۆماندۆ شەهید بوو
پێشت کارمەندێکی کۆماندۆ شەهید بوو
برنجی بایەعی بە برنجێکی بەناوبانگ فرۆشراوە
دواتر برنجی بایەعی بە برنجێکی بەناوبانگ فرۆشراوە
ەیوەندیدار