Most Recent World News

ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین: “تێكدانی ئارامی‌و ئاسایشى سلێمانى قابیلی‌ قبوڵكردن نییه‌”

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، سلێمانی شاڕیکی ئارامە، تێكدانی ئه‌م ئارامی‌ و ئاساییشه‌ قابیلی‌ قبوڵكردن نییه‌. ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌.

به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌: “به‌دوو درۆن هێرشه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌”

به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ زانیاریى نوێ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى ئێواره‌ى دوێنێى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ڕاگەیاند. مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌رپرسی یه‌كه‌ی ٧٠ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه.

مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە: ڕووداوەکەی.

بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکات

به‌غدا تیمێكى ئه‌منى ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كات‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ لە هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی عەربەت ده‌ستپێده‌كات. ‌ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنیی ‌به‌غداوه‌.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات

عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، داوای دەستنیشانکردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەرپرسن لە بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی، هەروەها داوای پاراستنی سەقامگیری.

ڕاوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی هۆکاری ھێرشەکەی سەر دژە تیرۆر بڵاودەکاتەوە

به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د، ڕاوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وزە ڕایگەیاند، دوو هۆكاری سیاسی و ئابووری له‌ پشت هێرشه‌ درۆنییەكه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەنجامدەری بۆردومانەکەی عەربەتی ئاشکرا کرد

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە فڕۆکەخانەی عەربەتی لە سلێمانی بۆردومان کرد، لە سنووری تورکیاوە داخڵی عێراق بووە. بەیانی ئەمڕۆ.