مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە



مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی بڵاودەکاتەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە: ڕووداوەکەی فرۆکەخانەی عەربەت دڵگرانی کردووین، پێویستە بە زووترین کات لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکوڵینەوەیەکی ورد لە هۆکار و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بکەن و ڕاستیەکان ئاشکرا بکرێن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە: سەرکۆنەی هەر جۆرە پێشێلکردنێکی سەروەریی خاکی کوردستان و عێراق و هەموو کارێکی نایاسایی دەکەین کە دەبێتە هۆی شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێم: سێ زرێپۆش دەفرۆشین
پێشت حکومەتی هەرێم: سێ زرێپۆش دەفرۆشین
بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکات
دواتر بەغدا تیمێکی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی سلێمانی دەکات
ەیوەندیدار