Most Recent World News

توركیا، ئاگرێكی گەورە لە بەندەری ئەسكەندەرونە كەوتەوە

میدیاكانی توركیا، كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە و بەرزبوونەوەی دوكەڵ لەسەر ئاسمانی بەندەری ئەسكەندەرونە لە هەرێمی هەتای لە باشووری وڵاتەكە، ڕادەگەیەنن.

زانایان: پاش لەرزەی بومەلەرزەكەی توركیا چەند ڕۆژ و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت

پیتەر شبالین بەڕێوەبەری پەیمانگەی جیۆفیزیایی ڕووسی ڕایدەگەیەنێت، پاش لەرزەی ئەو بومەلەرزەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توركیا و باكووری سوریای هەژاند، لە ماوەی چەند ڕۆژ.

بەوێنە، گۆشەگیرترین ماڵ لە جیهاندا

لەئێستادا Buffa di Perrero بە گۆشەگیرترین ماڵ لە جیهاندا دادەنرێت و دەكەوێتە بەرزی 2800 مەتر، یان 9180 مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە.

زیلینسكی: ڕووسیا خۆی بۆ تۆڵەكردنەوە تاودەدات

ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، ڕووسیا بە كۆكردنەوەی هێزە چەكدارەكانی “بۆ تۆڵەكردنەوە” لە ئۆكراینا و “ئەوروپا” تۆمەتبار دەكات كە یارمەتی كێیڤ دەدات بەڕووی.

تێلیگرام لە عیراق كێشەی تێكەوت

ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانان بڵاویانكردەوە، ئەپی تێلیگرام لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق كێشەی تێكەوتووە.

مارین لۆپان: بەهۆی ئۆكرایناوە جەنگی جیهانی بەرپادەبێت

مارین لۆپان سەرۆكی فراكسیۆنی “گردبوونەوەی نیشتمانی” لە پەرلەمانی فەرەنسایی ڕایدەگەیەنێت، تیوەگلانی تەواوەتی “ناتۆ” لە ململانێی ئۆكراینا، دەكرێت سێیەمین جەنگی جیهانی لێبكەوێتەوە.

بەرپرسێكی سەر بە ڕووسیا: جەنگی ئەتۆمی بەرپا دەبێت

ئەلكسەندەر فۆرمانشۆك سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمەڵایەتی لە كریمیا ڕایدەگەیەنێت، جەنگی ئەتۆمی دەستبەجێ‌ دەستپێدەكات، گەر هەوڵ بدرێت نیمچە دوورگەی كریمیا بگێڕدرێتەوە بۆژێر دەسەڵاتی ئۆكراینا.

ڕووسیا هێرشی گشتی و هەمەلایەنە دەستپێدەكات

ڕێڕەوی شەڕەكان لە دۆنباس و زابۆرۆژیا ئاماژە بە هەڵبژاردنی خاڵە گونجاوەكان دەكەن لەلایەن سوپای ڕووسیا بۆ ]دەستكردن بە هێرشی گشتی و هەمەلایەنە.

توركیا: هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا بۆ ناتۆ پەسەند ناكەین

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانی وڵاتەكەی پرۆتۆكۆڵی پەیوەست بە هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا بۆ نێو ناتۆ پەسەند ناكات، تا.

ناتۆ باس لە سەركەوتنی ڕووسیا دەكات لە ئۆكراینا

ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ پێیوایە، سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا، “پەیامێكی مەترسیدارە” بۆ سەركردە خۆسەپێنەكان لە هەموو ناوچەكانی.