توركیا: هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا بۆ ناتۆ پەسەند ناكەین



مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانی وڵاتەكەی پرۆتۆكۆڵی پەیوەست بە هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا بۆ نێو ناتۆ پەسەند ناكات، تا ئەو كاتەی پابەندبوونەكانی خۆیان كە ڕێككەوتنییان لەسەر كراوە جێبەجێ‌ دەكەن.

وەزیری دەرەوەی توركیا لە دوای دانوستانەكەكان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هەنگاریا و لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی كردین و سەردانی پەرلەمانی توركیای كرد و چاوی بە نوێنەرانی حزبەكان كەوت، ئەو بینی كە هەموو لایەنەكان بەبێ‌ جێبەجێكردنی ئەو پابەندبوونانەی بەڵێنیان لەسەر داوە، لایەنەكانی پەرلەمان بە هیچ شێوەیەك هاتنەناوەوەی وڵاتەكە بۆ نێو ناتۆ پەسەند ناكەن، بۆیە لەم ڕەوشەدا پێویست ناكات قسە لەسەر ڕازیبوون لەسەر ئەو بابەتە بكرێت”.

بە وتەی چاوش ئۆغڵۆ:”ناتۆ دەیەوێت پرۆسەی هاتنەناوەوەی سوید و فنلەندا هاوكات بێت، دوو وڵاتەكەش هەمان هەڵوێستییان هەیە، گەر بە تاك بڕیار لەسەر داواكارییەكان بدرێت، ئەوا دەكرێت بەشێوەیەكی ئەرێنی تەماشای داواكارییەكەی فنلەندا بكەین”.

لە دوای دروستبوونی تەنگژەكان لە ئۆكراینا و لە ساڵی ڕابردوودا سوید و فنلەندا داواكارییان بۆ چوونە نێو هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی پێشكەش كرد و دەبێت پەسەندكردنی داواكارییەكەیان لەلایەن هەموو ئەندامانی هاوپەیمانییەكەوە پەسەند بكرێت.

 

 

 

 

نرخی ئاڵتون دابەزینی تۆماركرد
پێشت نرخی ئاڵتون دابەزینی تۆماركرد
زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە
دواتر زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم پلەی یەکەمی بەدەستهێنایەوە
ەیوەندیدار