ناتۆ باس لە سەركەوتنی ڕووسیا دەكات لە ئۆكراینا


ینس ستۆلتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ پێیوایە، سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتییەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا، “پەیامێكی مەترسیدارە” بۆ سەركردە خۆسەپێنەكان لە هەموو ناوچەكانی جیهان.

ستۆلتنبێرگ لە میانی سەردانێكی بۆ بنكەی ئاسمانی ئیرۆمای ژاپۆنی لە باكووری تۆكیۆ ڕایگەیاند:”گەر سەرۆك پۆتین لە ئۆكراینا سەركەوتوو بێت، ئەوا نەهامەتی دەبێت بۆ ئۆكراینییەكان و لە هەمان كاتیشدا پەیامێكی زۆر مەترسیدارە بۆ سەركردە خۆسەپێنەكان لە هەموو جیهاندا كە ناوەڕۆكەكەی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، گەر هێزی سەربازی بەكاربهێنن، ئەوا دەتوانن ئامانجەكانیان بهێننەدی، بۆیە جەنگ لە ئۆكراینا جێبایەخی هەموانە”.

مۆسكۆ بەردەوام دووپاتی دەكاتەوە كە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی، بۆ پاراستنی دانیشتوانی دۆنباس و نەهێشتنی ئەو هەڕەشانەیە كە لە خاكی ئۆكرایناوە ڕوویان لە ئاسایشی ڕووسیا كردووە، خۆرئاواش بە بەرپاكردنی جەنگێكی هەمەلایەنە لەدژی ڕووسیا لەڕێی ڕژێمی كێیڤەوە، تۆمەتبار دەكات.

 

كۆمپانیایەك لە سلێمانی بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بشكێنێتەوە
پێشت كۆمپانیایەك لە سلێمانی بڕیاریدا نرخی 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار بشكێنێتەوە
شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی بەهێزی بەفربارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار