زانایان: پاش لەرزەی بومەلەرزەكەی توركیا چەند ڕۆژ و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت



پیتەر شبالین بەڕێوەبەری پەیمانگەی جیۆفیزیایی ڕووسی ڕایدەگەیەنێت، پاش لەرزەی ئەو بومەلەرزەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توركیا و باكووری سوریای هەژاند، لە ماوەی چەند ڕۆژ و هەفتەی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلە پارێزگای كهرمان مرعشی لە توركیا هەژاند و بووە مایەی وێرانكردنی ژمارەیەك شار و سەدان كوژراو و برینداریشی لێكەوتەوە.

هەروەها پاش لەرزەی بومەلەرزەكە گەیشتە شارەكانی باكووری سوریا و عیراق و دانیشتوانی بەیروتی پایتەختی لوبنانیش هەستییان پێكرد.

بەهێزترین پاش لەرزە لە شارەكانی باكووری سوریا بوو كە بووە مایەی كوژرانی سەدان كەس و برینداربوون هەزارانی تر و داڕوخان وێرانكردنى سەدان تەلار و باڵەخانە.

 

بە ڤیدیۆ؛ ژێر ئاو كەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 كۆچبەرەوە
پێشت بە ڤیدیۆ؛ ژێر ئاو كەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران بە 45 كۆچبەرەوە
جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
دواتر جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار شكا
ەیوەندیدار