تێلیگرام لە عیراق كێشەی تێكەوت



ژمارەیەكی زۆر لە چالاكوانان بڵاویانكردەوە، ئەپی تێلیگرام لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق كێشەی تێكەوتووە.


ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیاكانی عیراق لە زاری چالاكوانانەوە بڵاویانكردەوە”كێشەیەك لە ئەپی تێلیگرام لە ئامێرەكانیاندا دروستبووە و بە قورسی دەتوانن تایبەتمەندییە ئاساییەكانی ئەو ئەپە بەكاربهێنن”.

هەندێك لەو چالاكوانانە ئاماژەیان بە كاركردنی ئەپەكە كرد لە مۆبایلدا و هەندێكی تر جەختییان لە تەواو لەكاركەوتنی كردەوە لەسەر كۆمپیوتەرەكان.

تائێستا هیچ ماڵپەڕێكی تەكنیكی یان كۆمپانیایەكی پەیوەندیدار بە ئەپڵیكەیشنەكە، ئاماژەی بە دروستبوونی كێشە لە تێلیگرمدا نەكردووە لە عیراق یان جیهان.

وەزارەتێكی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتێكی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕاگەیاند
پەرلەمانتارێكی پارتی: كێشەكە لێرەوە دەستیپێكرد
دواتر پەرلەمانتارێكی پارتی: كێشەكە لێرەوە دەستیپێكرد
ەیوەندیدار