ڕووسیا هێرشی گشتی و هەمەلایەنە دەستپێدەكات



ڕێڕەوی شەڕەكان لە دۆنباس و زابۆرۆژیا ئاماژە بە هەڵبژاردنی خاڵە گونجاوەكان دەكەن لەلایەن سوپای ڕووسیا بۆ ]دەستكردن بە هێرشی گشتی و هەمەلایەنە.

ئەوەی سەرەوە قسەی ئەلێكسی لیۆنكۆڤ سپۆڕی سەربازی ڕووسییە كە ڕۆژنامەی “ئیزڤیستیا”، لەبارەی هەواڵەكانی پەیوەست بە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكەی ڕووسیا لە ئۆكراینا، بڵاويكردەوە.

ئەو پسپۆڕە دەڵێت:”لەئێستادا گۆڕانكاریی لە هێڵی بەرەكانی شەڕدا دەكرێت. ئەو ناوچانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان تێدا بەڕێوەدەچێت، تا ئاستێك سەختن و پڕن لە شیو و دۆڵ و گردۆڵكە و دارستان و ڕووباری بچوك. واتا كاتێك قسە لەسەر هێرشی گشتی و هەمەلایەنە دەكەین، دەركەوێت ئەو سەختیانە ڕێگە بە هێزەكان نادەن بەخێرایی پێشڕەوی بكەن. بۆیە لەئێستادا بەرەى شەڕەكان درێژەیان پێدەدرێت لەپێناو هەڵبژاردنی خاڵی گونجاو بۆ دەستپێكردن، بەڵام تائێستا دیاریی نەكراوە لەكوێوە هێرشی گشتی و هەمەلایەنە دەستپێبكرێت، لە زابۆرۆژیاوە، یان لە سڤاتۆڤ، یان لە دۆنباسەوە”.

بە وتەی ئەلێكسی لیۆنكۆڤ:”بەرەكانی شەڕ لەئێستادا لە باشوورەوە بەرەو باكوور و لە خۆرهەڵاتەوە بەرەو خۆرئاوا، بەرەوپێچوون بەخۆوەدەبینن”.

وادەی یاریی كلاسیكۆی جامی پادشای ئیسپانیا ڕاگەیەندرا
پێشت وادەی یاریی كلاسیكۆی جامی پادشای ئیسپانیا ڕاگەیەندرا
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): نرخی دۆلار دادەبەزێت
دواتر چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ (خەڵك): نرخی دۆلار دادەبەزێت
ەیوەندیدار