فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور كارا كرا



لینكی فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنووری كارا كرا و ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە پاسەوانی سنووری دابمەزرێن دەتوانن بە ئۆنلاین فۆڕمەكە پڕبكەنەوە، لینكەكە بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ كارا دەبێت.

كاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور زانیاری لەبارەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە بڵاوكردەوە و داواش دەكات ئەو گەنجانەی دەیانەوێت دابمەزرێن پێویستە بە زووترین بەشێوەی ئۆنلاین خۆیان ناونووس بكەن، چونكە لینكەكە بۆ ماوەی سێ رۆژ كارا دەبێت.

سەبارەت بە پڕكردنەوەی فۆڕمەكە كاروان خۆشناو روونكردەوە، دەبێت تەواوی زانیارییەكان بە زمانی عەرەبی لە فۆڕمەكەدا تۆمار بكرێن.

دەشڵێت، لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕم كۆدێكت بۆ دێتەوە دەبێ ئەو كۆدە لای خۆت بپارێزیت.

تا ئێستا ڕوون نییە چەند كەس لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان سەرجەمی ئەو كەسانەی دادەمەزرێندرێن كوردن.

لینكەكە لێرەیە..

 

كۆڕبەندی داڤۆس بەبێ بەفر دەستپێدەكات
پێشت كۆڕبەندی داڤۆس بەبێ بەفر دەستپێدەكات
“رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هێندە قورسن خۆیان ناچار دەبن پاڵاوگەکان دابخەن”
دواتر “رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هێندە قورسن خۆیان ناچار دەبن پاڵاوگەکان دابخەن”
ەیوەندیدار