“رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هێندە قورسن خۆیان ناچار دەبن پاڵاوگەکان دابخەن”


بەڕێوەبەری گشتیی هونەری لە دەستەی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێنماییەکانی بۆ پاڵاوگەکان هێندە قورس کردووە کە خۆیان ناچار دەبن پاڵاوگەکان دابخەن و ئەوەی دەچێتە لایان نە مۆڵەتی پێ دەدرێت و نە بۆی نوێ دەکرێتەوە، ئەگەر هەموو مەرجە ژینگەییەکان جێبەجێ نەکات .

ئازاد نوری، بەڕێوبەری گشتیی هونەری لە دەستەی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ”دەمێکە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دراوە، بۆیە پێویستە فەرمانگەکانی ژینگە لە هەر پارێزگایەک ئەو کارە ڕاپەڕێنن و بەدواداچوونی بۆ بکەن، بەپێی ڕێنماییی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی پاڵاوگەکان، کە پێویستە هەر پاڵاوگەیەک مۆڵەت دەربێنێت، یاخود مۆڵەت نوێ بکاتەوە و دێتە لای ئێمە ئەگەر هەموو مەرجەکانی تێدا نەبێت، مۆڵەتیان پێ نادرێت و بۆیان نوێ ناکرێتەوە”.

دەشڵێت:”ئەوەی داوای مۆڵەت بکات، یاخود بیەوێت نوێ بکاتەوە پێویستە هەموو مەرجە ژینگەییەکان جێبەجێ بکات، بۆیە ئێستا ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە بەهۆی ئەوەی ناتوانن بە هەموو فیلتەرەکانەوە تێ پەڕن، بۆیە ناچار دەبن خۆیان پاڵاوگەکان دابخەن، چونکە ڕێنمایییەکان زۆر قورس کراون و وایان لێ هاتووە خۆیان پاڵاوگەکانیان داخستووە و دایدەخەن”.

فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور كارا كرا
پێشت فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور كارا كرا
قائیمقامی پێنجوێن بۆ هاووڵاتییان: داکۆکیکارێکی باشتر لە ڕابردوو دەبم بۆ ژیانتان
دواتر قائیمقامی پێنجوێن بۆ هاووڵاتییان: داکۆکیکارێکی باشتر لە ڕابردوو دەبم بۆ ژیانتان
پەیوەندیدار