دیمبلی دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان



 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بڵاویانكردەوە، عوسمان دیمبلی فەرەنسایی یاریزانی بەرشەلۆنە، بۆندێكی یانەی چێڵسی ڕەتكردۆتەوە لە میركاتۆی زستانەی ئێستا و دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان.

بەپێی ماڵپەڕی “ElNacional”ئیسپانی، ڕەتكردنەوەی بۆرندەكەی چێڵسی لەلایەن دیمبلییەوە بۆ خواستی یاریزانەكە دەگەڕێتەوە كە دەیەوێت لەڕێی پاریس سان جێرمانەوە لە فەرەنسا یاریی بكات كە لە وەرزی ڕابردوودا یانەكە هەوڵی دەدا بیگوازێتەوە بۆ ڕیزەكانی.

ماڵپەڕە ئیسپانییەكە دەڵێت، بریكارەكەی دیمبلی پەیوەندی بە بەرپرسانی پاریس سان جێرمانەوە كردووە و دانوستانی لەگەڵ كردوون سەبارەت بە تەواوكردنی بۆندەكە كە تەنیا لەڕێی پێدانی ٥٠ ملیۆن یورۆوە بە بەرشەلۆنە تەواو دەبێت.

دیمبلی لەم وەرزدا ١٦ یاریی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا كردووە و توانیویەتی ٥ گۆڵ تۆماربكات و ٥ گۆڵیش بۆ هاوڕێكانی دروستبكات.

سەرلەنوێ‌ نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
پێشت سەرلەنوێ‌ نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد
دهۆك؛ بەهۆی غازەوە ئاگر لە شوقەیەكی زەریلاند كەوتووە
دواتر دهۆك؛ بەهۆی غازەوە ئاگر لە شوقەیەكی زەریلاند كەوتووە
ەیوەندیدار