سەرلەنوێ‌ نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد



لە بازاڕەكانی ناوخۆدا نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، سەرلەنوێ‌ ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.


بەپێی زانیارییەكان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلار لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا گەیشتە ١٥٩159 هەزار دینار، نرخی كڕینەوەی ١٠٠ دۆلاریش بە ١٥٨ هەزار دینار بوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناردا لە بازاڕەكانی ناوخۆ هەندێك جێگیربوونی بەخۆوەبینی، لە هەردوو بۆرسەی كیفاح و حارسیەش لە بەغدا، نرخی ١٠٠ دۆلار ١٥٧ هەزار و ٢٠٠ دیناری تۆماركرد.

لە هەمان كاتدا نرخی ١٠٠دۆلار لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو ١٥٧ هەزار و ٧٥٠ دیناری تۆماركرد، نرخی كڕینەوەی هەر ١٠٠ دۆلارێكیش بە ١٥٦ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.

 

جوتیار عادل؛ دواین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە ئاشكرا دەكات
پێشت جوتیار عادل؛ دواین زانیاری لەسەر ناردنی 400 ملیارەكە ئاشكرا دەكات
دیمبلی دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان
دواتر دیمبلی دەیەوێت بچێتە پاریس سان جێرمان
ەیوەندیدار