ڕووسیا “بەهێزترین” فڕۆکەی خۆی لەبەرەکانی شەڕ بەگەڕخست



هەواڵگری بەریتانیا ئاشکرایدەکات، لە چەند مانگی ڕابردووەوە هێزی ئاسمانی ڕووسیا دیارترین و مەترسیدارترین فڕۆکە شەڕکەرەکانی خۆی لە ئۆکراین بەکاردهێناوە.

 

ڕاپۆرتێکی هەواڵگری بەریتانیا، ئاماژەی بەوە کردووە، مۆسکۆ دەستی کردووە بە جێگیرکردنی فڕۆکە جەنگییە مۆدێرنەکانی جۆری سوخۆی سو-٥٧ی فرە ڕۆڵ، لە ئۆکراین.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە هێزی ئاسمانی ڕووسیا فڕۆکەی جۆری سو-٥٧ی بەکارهێناوە.

 

ئەمە یەکەمجارە دەزگا هەواڵگرییە ڕۆژئاواییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هێزی ئاسمانی ڕووسیا فڕۆکەی جۆری سو-٥٧ی لە دژی ئۆکراین بەکارهێناوە.

سوو – ٥٧، فڕۆکەیەکی شەڕکەر و بۆمبڕێژکەرە، لەلایەن هێزەکانی ناتۆوە ناوی “فیلۆن”ی لێنراوە، لە نەوەی پێنجەمی فڕۆکە مۆدێرنەکانی ڕووسیایە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەم فڕۆکانە دەتوانن بە مووشەکی دوور مەودا هێرش بکەنە سەر ئامانجە ئاسمانی و زەمینییەکان.

 

هێزی ئاسمانی ڕووسیا ئەم فڕۆکانە لە بنکەی ئاسمانی ئوتۆپینسک دادەنێت، کە تاکە بنکەی ئاسمانییە ئەم فڕۆکانە تێیدا کاردەکەن.

 

ڕووسیا فڕۆکەی سو-٥٧ زۆر بەکارناهێنێت، چونکە ئەگەر زیانی بەربکەوێت، ئەوە زیانێکی زۆر بەر هەناردەی پیشەسازی سەربازی ڕووسیا دەکەوێت.

 

لە 10 ڕۆژدا حەوت كورد لەسێدارە دراون
پێشت لە 10 ڕۆژدا حەوت كورد لەسێدارە دراون
ڕووسیا: ڕووبەڕووی ناتۆ بووینەوە
دواتر ڕووسیا: ڕووبەڕووی ناتۆ بووینەوە
ەیوەندیدار