ڕووسیا: ڕووبەڕووی ناتۆ بووینەوە



سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەڕ لە ئۆكراین، ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ.

سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ڕووسیا نیكۆلای پاترۆشیڤ، ڕایگەیاند، شەڕ لە ئۆكراین، ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ.

ڕاشیگەیاند، ڕووسیا پێویستی بە سوپاو هەواڵگریییەكی بەهێز هەیە بۆ سنورداركردنی هەڕەشە سەربازییەكان، توانا پێویستەكانی ڕووسیاشن كە ڕۆژئاوايان بێزاركردووە و هەوڵی دابڕینی دەدەن.

جەخت لەوەش دەكاتەوە كە ڕووسیا خاوەنی تەواوی سەرچاوەكانی بوونی ئابوورییەكی سەربەخۆیە.

ئەو بەرپرسە ڕووسییە ئەوەش دەڵێت، كشانەوەی بەپەلەی ئەمریكا لە ئەفغانستان بەشێوەیەكی گشتی بووە بەهۆی ئەوەی ئەمریكا زیاتر چاوی لەسەر ئۆكراین بێت.

هاوكات بەرپرسانی كیێڤ دەڵێن، ڕووسیا هێرشێكی بەهێزی كردووەتە سەر شارۆچكەی سۆلیدار لە ناوچەی پیشەسازی دۆنباس و توانراوە هێرشەكان ڕابگیرێن كە گرووپە چەكدارەكانی ڤاگنەری ڕووسی سەركردایەتی شەڕەكەیان كردووە.

شارۆچكەی سۆلیدار لە ناوچەی پیشەسازی دۆنباس لە دووری 10 كیلۆمەتر لە شاری باخموت هەڵكەوتووە، كە لە شەڕەكانی ئەو ناوچەیەدا زیانی زۆر بە هەردوو لایەنی شەڕەكە كەوتووە لە ماوەی 11 مانگی ڕابردووی شەڕدا، لەو كاتەوەی لە كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی 2022دا ڕووسیا هێرشی سەر ئۆكراینی دەستپێكرد.

ڕووسیا “بەهێزترین” فڕۆکەی خۆی لەبەرەکانی شەڕ بەگەڕخست
پێشت ڕووسیا “بەهێزترین” فڕۆکەی خۆی لەبەرەکانی شەڕ بەگەڕخست
هەڕەشەی بڕینی کارەبای ناوبازاڕ دەکرێت
دواتر هەڕەشەی بڕینی کارەبای ناوبازاڕ دەکرێت
ەیوەندیدار