لە 10 ڕۆژدا حەوت كورد لەسێدارە دراون



 

بە لەسێدارەدانی هاووڵاتییەكی خەڵكی ئورمیە بەناوی پەیمان عەرەب، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە بەندیخانەی كەرەج، ژمارەی لە سێدارەدراوانی كورد لە كەمتر لە ١٠ ڕۆژدا گەیشتە ٧ كەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٠ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سزای سێدارەی پەیمان عەرەب، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی كەرەج جێبەجێ كرا.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پەیمان عەرەب، خەڵكی گوندی گیچە سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە ئورمیە، سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەكانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ١٠ ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێی زایینیدا، لانی كەم ٧ هاووڵاتیی كورد لە بەندیخانەكانی كەرەج، بەندەرعەباس و كرماشان لە سێدارە دراون.

لە وڵاتێکی ئاسیادا نرخی پیاز لە گۆشت گرانترە
پێشت لە وڵاتێکی ئاسیادا نرخی پیاز لە گۆشت گرانترە
ڕووسیا “بەهێزترین” فڕۆکەی خۆی لەبەرەکانی شەڕ بەگەڕخست
دواتر ڕووسیا “بەهێزترین” فڕۆکەی خۆی لەبەرەکانی شەڕ بەگەڕخست
ەیوەندیدار