لە بەغدا یەکەم بیرە نەوت هەڵکەندرا



وەزارەتی نەوتی عێراق هەڵکەندنی یەکەم بیررە نەوتی لە باشووری بەغدا ڕاگەیاند و دەڵێت” قوڵی بیرەکە سێ ھەزار و ٥٦٠ مەترە”.

باسم محەمەد خزیر بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرھێنانی نەوت لەبارەى هەڵکەندنى یەکەم بیرە نەوت لە ناوچەیەکى سنوورى بەغدا ڕایگەیاند، توانیومانە بە سەرکەوتوویی یەکەم بیرە نەوت لە ناوچەی نەھرەوانی باشووری بەغدا ھەڵبکەنین.

ئاماژەی بەوەشداوە، بیرەکە لەلایەن کۆمپانیای ئی بی ئێسی چینی هەڵکەندراوە، کە قوڵی بیرەکە سێ ھەزار و ٥٦٠ مەتر دەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، بڕیار بوو کارەکانی ئەم بیرە نەوتە لە ماوەی ٨٢ رۆژدا تەواو ببێت، بەڵام بەھۆی بەدواداچوونی بەڵێندەر و کۆمپانیاکە توانرا لە ماوەی ٧٠ رۆژدا بە تەواوی ھەڵی بکەنن.

جێگاى ئاماژەیە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا عێراق خولی پێنجەم و شەشەمی پێدانی مۆڵەتی کارکردنی بە کۆمپانیاکان لە ٢٩ کێڵگەی نەوتی ڕاگەیاند.

تەیف سامی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
پێشت تەیف سامی بۆ مووچەی فەرمانبەران بڕیاریدا
حكومەتی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدات
دواتر حكومەتی عێراق بۆ دابەشكردنی مووچە دڵنیایی بە فەرمانبەران دەدات
پەیوەندیدار