كەركووك.. تیرۆریستێك دەستگیركرا



هێزەكانی سەربە دەزگای هەواڵگریی و ئاسایش لە پارێزگای كەركووك تیرۆریستێك و دوو داواكراویان بە ماددی ٤٠٣ دەستگیركرد.

لەو راگەیەندراوەدا كە لە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لە چوارچێوەی كارە مەیدانییەكان، تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركووك سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەوجی كۆماندۆ سەربە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركووك تیرۆریستێكیان لە قەزای حەویجە دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكراو بووە.

باس لە ئەوەش كراوە، هێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركووك دوو داواكراویان دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی ٤٠٣ لە یاسای سزادان داواكراوبوون، ڕێكاری پێویست لەبارەی دەستگیركراوەكانەوە گیراوەتەبەر.

ئۆغلو پیرۆزبایی لە هاوتا ئیسرائیلییەكەی دەكات
پێشت ئۆغلو پیرۆزبایی لە هاوتا ئیسرائیلییەكەی دەكات
دادگای توركیا لە هەوڵی بڕینی پشتیوانی دارایی هەدەپەیە
دواتر دادگای توركیا لە هەوڵی بڕینی پشتیوانی دارایی هەدەپەیە
ەیوەندیدار