ئۆغلو پیرۆزبایی لە هاوتا ئیسرائیلییەكەی دەكات



 

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: “كردەوە ئیستفزازییەكەی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل بۆ سەر ئەقسا مایەی قبوڵكردن نییە”.

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل، ئێلی كۆهین جەختی كردەوە كە “كردەوە ئیستفزازییەكەی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئیتمار بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا مایەی قبوڵكردن نییە”.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەكو وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە رێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە ئێلی كۆهین كردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە: “چاوشئۆغڵو هەستیاری و چاوەڕوانییەكانی وڵاتەكەمانی لە بەرامبەر پرسی فەڵەستین وەبیر كۆهین هێناوەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا جەختی كردووەتەوە كە كردەوە ئیستفزازییەكەی وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئیتمار بن گڤیر بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا مایەی قبوڵكردن نییە”.

ئەوەش هاتووە: “چاوشئۆغڵو جەختی لەو گرنگییە كردووەتەوە كە بە پاراستنی پێگەی مزگەوتی ئەقسای دەدەین و سەرنجی بەرامبەرەكەی بۆ چاوەڕوانی لە خۆبەدوورگرتن لە هەر كردەوەیەكی ئیستفزازكردن راكێشا”.

لە میانی پەیوەندییەكەدا، هەردوو وەزیر لەسەر بابەتی پێكەوە كاركردن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان هاوڕابوون.

 

“هێرشەكانی ڕووسیا دژی مرۆڤایەتییە”
پێشت “هێرشەكانی ڕووسیا دژی مرۆڤایەتییە”
كەركووك.. تیرۆریستێك دەستگیركرا
دواتر كەركووك.. تیرۆریستێك دەستگیركرا
ەیوەندیدار