دادگای توركیا لە هەوڵی بڕینی پشتیوانی دارایی هەدەپەیە



 

دادگای دەستووری توركیا لە میانی دۆسیەی داواكاری داخستنی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئەمڕۆ بڕیار لەسەر داواكاری سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی دادگای باڵا سەبارەت بە بلۆككردنی ئەو هەژمارە بانكییانەی هەدەپە كە هاوكاری گەنجینەی تێدا دادەندرێت، دەدات.

سەرۆكی داواكاری گشتیی كۆماری دادگای باڵای توركیا، بەكر شاهین لە لیستی تاوانەكانی داواكاری داخستنی هەدەپە، داوایكردبوو بڕیار لەسەر بلۆككردنی ئەو هەژمارە بانكییانە بدرێت كە هاوكاری خەزێنەی تێدایە و دادگای دەستووری بەهۆی پێشكەش نەكردنی هیچ بەڵگەیەك داواكارییەكەی رەتكردبووەوە.

رێكاری بەڕێوەچوونی دادبینكردنەكە بەجۆرێكە، رۆژی ١٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣ دوای ئەوەی هەدەپە داكۆكیكردنی خۆی لە بەرامبەر لیستی تاوانەكان و بەڵگەی زیاتر پێشكەش دەكات، سەرۆكی داواكاری گشتیی كۆماری دادگای باڵای توركیا، بەكر شاهین روونكردنەوەی زارەكی پێشكەش دەكات.

سەرۆكی داواكاری گشتی، بەكر شاهین لە ١٩ی كانوونی یەكەمدا داواكاری بۆ بلۆككردنی ئەو هەژمارە بانكییانەی هاوكاریی دەوڵەتی تێدایە بۆ پارتەكە نوێ كردەوە.

لە داواكارییەكەدا ئاماژەی بەوە كردووە “ئەو هاوكارییانەی كە دەوڵەت دەیدات بە پارتەكە لە دەرەوەی چالاكییەكانی خۆی بۆ ئامانجەكانی تیرۆر بەكاردەهێندرێت”.

دەستەی دادگای دەستووریی توركیا داوای لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماریی دادگای باڵا كردبوو كە بەڵگەی بەرجەستە بنێرن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون، سەرۆكایەتی داواكاری گشتیی كۆماری ئەمڕۆ بەڵگەی پێویستی سەبارەت بە داواكاری بلۆككردنی هاوكارییەكانی خەزێنە بۆ هەدەپە بۆ دادگای باڵا ناردووە.

دەستەی دادگای دەستوورییش بڕیاریدا تاوتوێی ئەو داواكارییە بكات كە پێشتر بڕیاری دابوو رۆژی ٦ی كانوونی دووەم لەسەری كۆبێتەوە.

بەپێی بابەتە پەیوەندیدارەكە، هاوكارییەكانی گەنجینە لە ماوەی ١٠ رۆژی یەكەمی ساڵدا لە هەژمارەكانی پارتەكان دادەنرێت.

دوای روونكردنەوە زارەكییەكەی سەرۆكی داواكاری گشتی، بەكر شاهین و داكۆكیكردنە زارەكییەكەی هەدەپە لە ١٠ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بڕیاردەری دادگای دەستووری زانیاری و بەڵگەكان كۆدەكاتەوە و راپۆرتی كۆتایی ئامادە دەكات.

دوای دابەشكردنی راپۆرتەكە بەسەر ئەندامانی دادگای باڵا، سەرۆكی دادگاكە رۆژێك بۆ كۆبوونەوە دیاری دەكات، ئەندامەكان لە رۆژی دیاریكراودا كۆدەبنەوە و لە بنەڕەتدا دەست بە گفتوگۆ لەسەر داواكاری داخستنەكە دەكەن.
كوردستان

كەركووك.. تیرۆریستێك دەستگیركرا
پێت كەركووك.. تیرۆریستێك دەستگیركرا
ئەمریكا داوای لە تویتەر كردووە 250 هەژمار دابخات
دوات ئەمریكا داوای لە تویتەر كردووە 250 هەژمار دابخات
پەیوەندیدار