دەربارەی هاتووچۆکردن لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕوونکردنەوە دەدرێت



وتەبێژی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو قەرەباڵغییەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دروستببوو ئاساییە و هاتووچۆکردن ئاساییە.

کامی کەمال، وتەبێژی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانەی لە تورکیاوە بەرەو نەجەف و کەربەلا چووبوون، هەندێک قەرەباڵغی لە دەروازەکە دروست ببوو، “کە ئەوەش دیاردەیەکی ئاساییە لە دەروازەکانی نێوان دوو وڵاتدا”.

وتیشی: “بە پێچەوانەی ئەو هەواڵە بێ بنەمایانەی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، هاتووچۆ لە دەروازەکەوە ئاساییە” و بەرپرسانی دەروازەکەش بەردەوام لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری تورکیا لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی گەشتیاران بە بێ کێشە هاتووچۆ بکەن.

ئەم ڕوونکردنەوەیەش دوای ئەوە هات لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گرفت بۆ هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە دروست بووە.

“گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات”
پێشت “گەرمای بەتینی ھاوینی ئەمساڵ کۆتای ھات”
سەوزایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە
دواتر سەوزایی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە
پەیوەندیدار